

لە دڵی شاری ڕانیەی سەربەرز، كە (دەروازەی ڕاپەڕینە) ناوی هەمزە ئاغای عەباس ئاغای مامەند ئاغا وەك یەكێك لە ئەو كەسایەتییانە ناودەبرێت كە ناوبانگێكی زۆر دیاری هەیە، هەروەهاوەك كەسێك كە ڕابوردوویەكی مێژوویی پڕ لە شكۆمەندی هەیە، كە لەگەڵ ڕووبەڕووبوونەوەكانی ئەم ڕۆژگارەشدا گرێیداوە. ئەو هەر بەتەنیا سەركردەیەكی عەشاییری نییە، بەڵكو درێژە پێدەری ڕێبازی "عەباس ئاغای مامەند ئاغا" یە كە هەمیشە خەریكی كاری بەخشندەیی و جوامێری و سازاندنی كەسانی ناو كۆمەڵگە بوە